توركیا خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 05/03/2018‌ :: 6901‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان بێبەرامبەر دابین ده‌كات، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش دەڵێت "خوێندنه‌كه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ره‌ و بۆ به‌كه‌لۆریۆس ماسته‌رو دكتۆرایه‌". 

  
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌ "كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ بواره‌كانی به‌كه‌لۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵی 2018 بۆ خوێندكاران و مامۆستایانی هەرێم بەبێ بەرامبەر دابین ده‌كات". 

له‌و باره‌یه‌وه‌ یوسف عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "زه‌ماله‌ی خوێندنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وڵاتی توركیاوه‌ به‌بی به‌رامبه‌ر دابین كراوه‌".

 

وتیشی "پێیوسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌كه‌لۆریۆس ده‌خوێنێت ته‌مه‌نی 21 ساڵ زیاتر نه‌بێت و بۆ خوێندنی ماسته‌ر ته‌مه‌نی 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت و بۆ خوێندنی دكتۆرا ته‌مه‌نی 35 زیاتر نه‌بێت". 

له‌ باره‌ی ژماره‌ی زه‌ماله‌ی خوێندنه‌كانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان ئاماژەی بەوەدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ به‌كه‌لۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا ده‌خوێنن ده‌بێت له‌ رۆژی 14ی نیسانی 2018 تاوه‌كو 27ی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستبکەن بە ناو تۆمارکردن".

ده‌قی هه‌ردوو نوسراوه‌كه‌و زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی تۆمار كردنی ناو خوێندكاران: 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure