كه‌ركوك: فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دروستده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2018‌ :: 668‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لیژنەیەکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی بەمەدەنیکردنی فڕۆکەخانەی کەرکوک سەردانی شارەکەیانکرد و لەگەڵ پارێزگاری بەوەکالەت کۆبوونەوە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئازار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "وەفدەکەی وەزارەتی گواستنەوە تایبەت بووە بۆ بەدواداچوونی لایەنی هونەری فڕۆکەخانەکەو راپۆرتێکیشیان ئامادەکردووە لەسه‌ر ئه‌و پێداویستییه‌كانى فڕۆکەخانەكه‌ ئاماده‌كردوه‌.

بەپێی راگەیاندراوەکە، راکان سەعید جه‌ختیكردۆته‌وه‌، ئیدارەی کەرکوک سوورە لەسەر بەمەدەنیکردنی فڕۆکەخانەکە و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی.
 

پێشتریش جەمال مەولوود سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدواڕۆژی وت، کە ئەوان راپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوە کردووەو لەچاوەڕوانی هاتنی لیژنەی هونەری وەزارەتن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure