ئه‌مریكا و چین و ئه‌گه‌رى هه‌ڵایسانى جه‌نگى بازرگانی

هەواڵ / ئابوری :: 05/03/2018‌ :: 386‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا جه‌نگى بازرگانى به‌ كارێكى باش ناوده‌بات و به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى چینیش ده‌ڵێت، نایانه‌وێت جه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رپا بكه‌ن.


رۆژى هه‌ینى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، جه‌نگى بازرگانى كارێكى باشه‌ و سه‌ركه‌وتن تیایدا ئاسانه‌ و رۆژێك پێشتریش ئاشكرایكرد كه‌ به‌نیازه‌  به‌رێژه‌ى 25% باج بخاته‌ سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و به‌رێژه‌ى 10% یش بۆ سه‌ر هاورده‌ى ئه‌له‌منیۆم.

به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى چینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، چین نایه‌وێت جه‌نگى بازرگانى له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌رپا بكات، كه‌ ده‌یه‌وێت به‌رگرى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى بكات.

چانگ یی سۆ، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چین له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دانوستاندن و كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كان، باشترین رێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌ بازرگانییه‌كان.

دواى هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مب، به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ ساڵى 2017 ململانێى بازرگانى نێوان هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و چین، كه‌ دوو گه‌وره‌ترین ئابوورین له‌ جیهاندا زیادیكردوه‌ و روو له‌ هه‌ڵكشانه‌، له‌كاتێكدا كه‌ هاورده‌ى ئاسنى چین بۆ بازاڕه‌كانى ئه‌مریكا رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه‌، به‌ قه‌باره‌ى بارزگانى ئه‌مریكا، به‌ڵام یارمه‌تیده‌ربووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیاده‌ ئاسنه‌ى كه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌ و نرخه‌كه‌ى هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

تره‌مب به‌ زیادكردنى باج له‌سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و ئه‌له‌منیۆم، ده‌یویست پارێزگارى له‌ ده‌رفه‌ته‌كانى كاركردن له‌ناو ئه‌مریكادا بكات، به‌ڵام پسپۆرانى ئابوورى پێیانوایه‌، كه‌ زیادكردنى باج له‌سه‌ر هاورده‌ى ئاسن، كاریگه‌رى له‌سه‌ر كڕیارانى ئاسن و ئه‌له‌منیۆم ده‌بێت، كه‌ زۆربه‌یان خاوه‌ن پیشه‌سازییه‌كانى قورسه‌كانى دروستكردنى ئۆتۆمبێل و نه‌وتن.  

ئه‌م بڕیاره‌ى تره‌مپ له‌كاتێكدا، كه‌ جیهان به‌ره‌و كرانه‌وه‌ى بازاڕ و ئازادكردنى بازاڕ ده‌ڕوات و هه‌وڵى زیادنى باج له‌سه‌ر هاورده‌ ده‌دات.

4.9 تریلیۆن دۆلار قه‌رباره‌ى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا
سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ى بازرگانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌ساڵى 2017 به‌هاى هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌ك 4.9 تریلیۆن دۆلار بووه‌، كه‌ 15% بۆ كه‌ندا و 12% مه‌كسیك و 8% بۆ چین بووه‌.

هه‌رچى قه‌باره‌ى هاورده‌ى ئه‌مریكایه‌ 18% له‌ چین و 13% له‌ مه‌كسیك و 11% له‌ كه‌نه‌داوه‌، بۆ ئه‌و سێ وڵاته‌ش به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێن، له‌ ئامانجى زیادكردنى باجه‌كانى تره‌مب.  

سه‌باره‌ت به‌ قه‌باره‌ى بازرگانى له‌سه‌ر ئاستى جیهان كه‌ 15.5 تریلیۆن دۆلار، ئه‌مریكا بڕى بازرگانییه‌كه‌ى 9.5% و به‌پله‌ى دووه‌م دێت، دواى وڵاتى چین كه‌ 14.3% بۆ خۆى قۆرخ كردوه‌.

زیادكردنى باج له‌سه‌ر هاورده‌ى ئاسن و ئه‌له‌منیۆم له‌لایه‌ن تره‌مب به‌هۆى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فشارێكى زۆرى ئه‌و دوو كه‌رته‌ى له‌سه‌ر، كه‌ به‌رهه‌مهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو  كه‌میكردوه‌، ساڵى 2000 به‌رهه‌مى ئاسنى ئه‌مریكا 112 ملیۆن ته‌ن بووه‌، به‌ڵام ساڵى 2016 دابه‌زیوه‌ بۆ 86 ملیۆن ته‌ن، ئه‌وه‌ش به‌روونى پاشه‌كشه‌ى ئه‌و دوو كه‌رته‌ ده‌رده‌خات.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌و دوو كه‌رته‌ كاریان كردوه‌، پێش بیست ساڵ 6.5 ملیۆن كه‌س بووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستا دابه‌زیوه‌ بۆ 140 هه‌زار كه‌س.

سه‌باره‌ت به‌ پاساوێكى دیكه‌ى زیادكردنى باج تره‌مب كورتهێنانى بازرگانى نه‌هێڵێت، كه‌ 566 ملیار دۆلاره‌، كه‌ ده‌كاته‌ 3% كۆى ده‌ستهاتى گشتى، به‌واتایه‌كى دیكه‌ ئه‌گه‌ر ترمپ بیه‌وێت ئه‌و كورتهێنانه‌ بازرگانیه‌ نه‌هێڵێت، پێویسته‌ باج به‌رێژه‌ى 20%  له‌سه‌ر زۆربه‌ى كاڵاوشمه‌كه‌ هاورده‌ كراوه‌كان زیاد بكات، ئه‌وه‌ش كارێكى ئه‌سته‌م و قورسه‌ له‌م كاته‌دا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure