نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2018‌ :: 864‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئازار، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار  و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 122 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 122.100 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 122.400 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure