مامۆستایانى هه‌ڵه‌بجه‌: رووبه‌رووى هه‌موو فشارێك ده‌بینه‌وه‌ بۆ شكاندنى بایكۆت

هەواڵ / کوردستان :: 04/03/2018‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى ئازار، خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامدرا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشیاندا ئه‌و مامۆستایانه‌ جه‌ختیان  له‌سەر به‌رده‌وامیدان به‌ بایكۆت كرده‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ى داواكاری مامۆستایان جێبه‌جێده‌كرێت.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا سازگار باقى، به‌ناوى مامۆستایانى ناڕازى هه‌ڵه‌بجه‌-وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كى خوێنده‌وه‌ كه‌تیایدا داواكارییه‌كانى مامۆستایانى له‌ چوار خاڵدا خرابوونه‌ ڕوو.

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌
1. ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زاركردنى هه‌ر هه‌وڵێكى له‌رزۆك ده‌كه‌ین بۆ بێده‌نگكردنى مامۆستایان له‌ ئاست مافه‌كانیان و به‌ڵێنى به‌رده‌وامیدان و كۆڵنه‌دان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.

2. ویڕاى ئه‌وه‌ى وه‌ك كه‌رتى په‌روه‌رده‌ و مامۆستایان سته‌مى زۆرمانلێكراوه‌، به‌ڵام وه‌ك چاره‌سه‌رێكى خێرا به‌ كه‌متر له‌ موچه‌ى ته‌واوه‌تى مامۆستایان ڕازى نابین و پشتیوانى له‌ هه‌ڵوێستى خۆڕسكانه‌ى مامۆستایان ده‌كه‌ین و ڕووبه‌ڕووى هه‌موو فشاره‌كان ده‌بینه‌وه‌ بۆ شكاندنى بایكۆت.

3. پشتیوانى له‌ هه‌موو هه‌وڵێكى دڵسۆزانه‌ ده‌كه‌ین و له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بین بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانمان ماندوو نابین.

4. به‌كه‌سووكارى خوێندكاران ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ مافى خۆتانه‌ داوا له‌حكومه‌ت بكه‌ن و ڕازى نه‌بن خوێندن په‌كى بكه‌وێت و وه‌ك چۆن له‌ سایه‌ى ئه‌م حكومه‌ته‌دا ڕۆڵه‌كانتان له‌ دواى ده‌رچوون له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان جارێكى تر ده‌بنه‌وه‌ قوربانى و به‌گیرفانى به‌تاڵه‌وه‌ ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن.

5. سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌رپرسى یه‌كه‌مى خوێندنى خوێندكارانن په‌ككه‌وتنى ئه‌و كه‌رته‌ له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌ و هه‌رمه‌ترسییه‌كى زیاتر رووبه‌ڕووى مامۆستایان و كه‌رتى په‌روه‌رده‌ بێته‌وه‌ ده‌بێت باجه‌كه‌ى بده‌ن و به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌م دۆخه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure