نرخى دراوه‌ جیهانیه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 04/03/2018‌ :: 732‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 4ی ئازار، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەیه‌كی كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار 200 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 750 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 750 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.
 
دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار 100 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 168 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 25 هەزار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و 500 دیناره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure