له‌سنه‌ یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 03/03/2018‌ :: 385‌ جار بینراوە

دوارۆژ
بنكه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی زانكۆی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سالیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كۆڕێك بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ مێژووییه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

ئه‌و كۆڕه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی بنكه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی زانكۆی كوردستان له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  و له‌هۆلی مه‌وله‌وی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ ڕێوه‌ده‌چێت.

ئاژانسی ئیرنای ئیرانی بلاوێكرده‌وه‌، ئه‌و یاده‌ پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4ی ئازاری 2018 به‌ به‌شداری زانكۆكانی كرماشان، هه‌مه‌دان، ئیلام و كۆمه‌ڵێك له‌زانایان و رۆشنبیرانی كورد به‌رێوه‌ده‌چێت.

ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته‌ بێوێنه‌ مێژووییه‌ هه‌موو ساڵێك له‌گشت شارو زانكۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌و زانكۆیانه‌ی خوێندكاری كوردیان هه‌یه‌ له‌سه‌رانسه‌ری ئێراندا به‌رێوه‌ده‌چێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure