په‌رله‌مان لەبارەی بڕینى رێژەیەک لەمووچه‌ى فه‌رانبه‌ران بڕیاریدا

هەواڵ / ئابوری :: 03/03/2018‌ :: 4730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌چوارچێوه‌ى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسایى بودجه‌ى 2018ى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ شەممە په‌سه‌ندكرا، په‌رله‌مانى عێراق  رێژه‌ى بڕینى 3.8% مووچه‌ى فه‌رانبه‌رانى هه‌ڵوه‌شاندوه‌، پارساڵ ده‌بڕدرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ى ئازار  به‌بێ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى كورد په‌رله‌مانى عێراق به‌رده‌وامبوو له‌ گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2018 عێراق، بڕینى 3.8% مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵوه‌شانده‌، له‌ بودجه‌ى پارساڵدا ئه‌و رێژه‌یه‌یان لێده‌بڕین بۆ مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى.

په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2018 به‌بێ گۆڕانكاریكردن و پشتگوێخستنى داواكارییه‌كانى كورد، نیگه‌رانى لاى نوێنه‌رانى كورد له‌ به‌غدا دروست كردو په‌رله‌مانتاران داواى هه‌ڵوێستى جدى له‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر پێشیلكردنى مافه‌ ده‌ستورییه‌كانى كورد.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure