یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەسەندکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 03/03/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3ی ئازاری 2018 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو مادەیەی پەیوەندی بەکەرکوکەوە هەبوو لەپڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەسەندکرد.


شوان داودی، نوێنەری کەرکوک لەپەرلەمانی عێراق بەدواڕۆژی وت "سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە لەسەر پڕۆژەیاساکە رێککەوتین و پەسەندکرا".

وتیشی "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوکات لەگەڵ ئەنجومەنەکانی دیکەدا ئەنجامدەدرێت و رێککەوتنیش کراوە لەسەر وردبینیکردن لەتۆماری ناوی دەنگدەران و دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکان بەپێی شایستەی هەر پێکهاتەیەک".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure