شه‌ش چه‌كداری داعش له‌ كه‌ركوك كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 03/03/2018‌ :: 262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی ئازار له‌باشوری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌بۆسه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقدا كوژران.


جه‌وده‌ت عه‌سافی وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌گوندی توێڕییه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی عه‌باسی شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران".

وتیشی "جموجۆڵی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ چاودێریكراوه‌و پاشان گه‌مارۆدراون و سه‌رجه‌میان كوژراون".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure