ئەوەی تورکیا لەشەڕی داگیرکردنی عەفرین پێشبینی نەدەکرد روویدا

هەواڵ / جیهان :: 03/03/2018‌ :: 263‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پلاندانەرانی ئۆپراسیۆنی چڵەزەیتون لە ئەنقەرە، ئەوەی پێشبینییان نەدەکرد لە هێرشی سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان روویدا و رۆژی هەینی 2ی ئازار رووبەڕووی گەورەترین شکست بوونەوە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕەکەوە.

 

بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی هەینی 15 سەربازی سوپای تورکیا لە هێرشێکی پێچەوانەی یەکینەکانی پاراستنی گەلدا لە ناحیەی راجۆ کوژراون و بەوەش ژمارەی کوژراوەکانیان لەشەڕی داگیرکردنی عەفریندا بۆ 60 سەرباز بەرزبووەتەوە.

 

کوشتنی سەربازە تورکییەکان هاوکاتە لەگەڵ تێکشکاندنی ژمارەیەکی زۆری تانک و زرێپۆشەکانیان بە دەستی چەکدارانی "یەپەگە" و زیانەکانی سوپای تورکیا تادێت روو لە زیادبوونە.

 

سەرەڕای ئەوەی تورکیا بەردەوام جەخت لە سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون دەکاتەوە و دەڵێت "ئامانجەکانی پێکاوە" بەڵام راپۆرتە مەیدانییەکان پێچەوانەن و پێشبینی دەکرێت رۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە