یەكێتی: لەكاتی بوونی هەر مەترسییەك لەسەر كەركوك پێشمەرگە دەگاتە شارەكە

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2018‌ :: 971‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك ئاگادارییەك بۆ دانیشتوانی شارەكە بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، له‌ كاتی بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و مه‌ترسیێك له‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ دڵنیا بن كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ په‌له‌ ده‌گه‌نه‌ فریای كه‌ركوك.


لەو ئاگادارییەدا كە لە سایتی رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك داواشی لە دانیشتووانی شارەكە كردووە كە " گوێ به‌ واته‌وات و پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان نه‌ده‌ن و ماڵ و حاڵی خۆتان جێنه‌هێڵن".

دەقی ئاگادارییەكە:

ئاگادارییه‌ك بۆ دانیشتوانی شاری كه‌ركوكی خۆشه‌ویست 

ئاگاداری دانیشتوانی خۆڕاگر و به‌شه‌ره‌فی كه‌ركوكی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای تێبینی و ناڕه‌زاییه‌كانمان له‌ سه‌ر ته‌واوی دوخی ئه‌منی و چونیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌له‌فی ئه‌منی و ئیداری ئێستای شاره‌كه‌ به‌ڵام هه‌موو كه‌ركوكییه‌ خۆڕاگره‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ترسی په‌لاماری گه‌وره‌ی  تیرۆرستانی داعش له‌ شاره‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئارادانیه‌.

 له‌ كاتی بوونی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و مه‌ترسیێك له‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك ئه‌وه‌ دڵنیا بن كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ په‌له‌ ده‌گه‌نه‌ فریای كه‌ركوك وه‌ك چۆن له‌ ساڵانی پێشوو توانیان قاره‌مانانه‌ دیفاع له‌ ته‌واوی كه‌ركوك بكه‌ن. داواكاریشین كه‌ گوێ به‌ واته‌وات و پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان نه‌ده‌ن و ماڵ و حاڵی خۆتان جێنه‌هێڵن.

مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure