حکومەت گۆڵی خۆی لە پەرلەمان کرد!!

هەواڵ / چاوی تۆ :: 01/03/2018‌ :: 134‌ جار بینراوە

چاوى تۆ
ناسک تۆفیق عه‌بدولکه‌ریم 


بۆچی لە کوردستان هەمیشە قسە و پرۆژەی حکومەت زووتر دەخرێتە بەرنامەی کۆبوونەوە و هەر قسە و پرۆژەیاسای ئەوان سەردەکەوێت و تائێستا لێپرسینەوەی سەرۆکی حکومەت یان وەزیرێک، لە یەکێک لە کابینەکانی حکومەت، لەلایەن پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌، سەری نەگرتووە؟!!!
بە بۆچوونی من:
 * تا ئەوکاتەی ئەو کەسانەی ئەچنە پەرلەمان ئاستی حزبییان لە ناو حزبەکانیان نزمتربێت لە ئاستی وەزیرەکانی هەمان حزب لە ناو حکومەت و ئەندامانی پەرلەمان لە ناوەندی بڕیاری حزبەکانیان نەبن و
* تا ئەوکاتەی حزبەکان بەردەوام لە حاڵەتی هەڵمەتی هەڵبژاردن کار بکەن بە درێژایی خولەکە و 
* تا ئەوکاتەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە خەمی هەیبەت و هەیمەنەی پەرلەمان نەبێت بەرامبەر بە حکومەت و
 *تا ئەوکاتەی ئیفاد بۆ وڵاتان و تەنانەت بۆ حەجیش لە وەزارەتاکانەوە بکرێ بۆ پەرلەمانتاران و
* بە کورتی تا ئەوکاتەی حزبەکان، بە تایبەتی ئەوانەی زۆرترین کورسیان هەیە، نەیانەوێت کەس چاودێریی حکومەت بکات و پەرلەمان سووک و ریسوا بێت، ئەوا پەرلەمان ناتوانێت چاودێری راستەقینە بێ بە سەر حکومەت و داهات و خەرجیی بودجەی هەرێمی کوردستانه‌وه‌  و هەر ئەو پرۆژەیاسایانەش دەکاتە یاسا کە لە حکومەتەوە بۆی رەوانە دەکرێن و هەرچی خۆی پلانی بۆ دانا بوو هەرئەوە سەردەگرێت. 
تازەترین نموونەیش پرۆژەیاسای چاکسازیی خانەنشینان و مووچەی فەرمانبەرانه‌ كه‌ بەداخەوە ئەگەر دەستکەوتێك هەبێت، بوو بە ده‌ستكه‌وتی حکومەت و خەتا و ناشرینیەکانیش بۆ پەرلەمان و پەرلەمانتاران !!

بەداخەوە پیلانی سووک و رسواکردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە!!! بەڕاستی حکومەت گۆڵی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان کرد . 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure