حەوت مەرزی لاوەکی هەرێم دەکرێنە رەسمی

هەواڵ / ئابوری :: 01/03/2018‌ :: 494‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بڕیارە حەوت مەرزی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێتە رەسمی و حکومەتی ناوەند دانی بەکارکردنیاندا ناوە.


ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی "ھەوڵەکانمان بەردەوامە کە لەسنوری پارێزگای سلێمانی چەند مەرزێک بەڕەسمی بناسێنین لەگەڵ ئەو لیژنەیەی لە بەغداوە ھاتوون بۆ سلێمانی".

وتیشی "ئێمە بەنوسراو لەحکومەتی عێراقی کرد کە حەوت شوێن بەڕەسمی بناسێنرێن و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕەسمی وەڵامماندرایەوە کە ڕەزامەندی دراوە بە ناساندنی ئەو حەوت شوێنە".

ئاماژەی بەوەشدا "مەرزی سەرتەک، تیلەکۆ، ملەخورد، ھۆشیاری، ھەڵاڵاوا، شابەدین و زەڵێ لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەگرێنەوە کە بۆ ماوەی چوارمانگ حکومەتی عێراقی کارەکانی تیادا دەکات و ڕێکیدەخات، لە قۆناغی دوەمدا جێبەجێکردنی ئەو پێداویستییانەیە کە دەبێت لە مەرزێکدا ھەبێت و لەماوەی ئەو چوار مانگەدا کارەکانیش تەواودەکەین".

ستیش "دەمانەوێت کارێک بکەین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەو کەسانەی خەریکی ئەم کارەن وەک کۆڵبەری رەسمی بیانناسێنین و ناسنامەی تایبەتیان بۆ بکەین لەلای پۆلسی گومرگ و پۆلیسی سنور و ئاسایش و لەدیوی ئێرانیش ناسراوبن، بۆ ئەوەی توشی ھیچ گرفتێک نەبن لە کاتی کارکردندا کە ئەمەش وادەکات جارێکی تر مەترسی ڕێگریکردن لەوکارە نەمێنێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure