بومه‌له‌رزه‌ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەهەژێنێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/03/2018‌ :: 27647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی کەشناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌بەیانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.5 پلەی رێكخته‌ر له‌ خانه‌قینى داوه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یەنراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، كاتژمێر 3:15ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ى ئازارى 2018، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ قوڵایى 9 كم له‌ دوورى 2 كم له‌ خانه‌قینى داوه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ى رێخته‌رى 3.4 بووه‌ و له‌ كاتى روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure