بەغداو هەرێم لەسەر هەناردەی نەوتی كەركوك رێككەوتن

هەواڵ / ئابوری :: 28/02/2018‌ :: 877‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه‌ ده‌ستبكاته‌وه‌ به‌هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان له‌ توركیا.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى شوبات بڵاوكراوتەوە جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وت رایگه‌یاندوه‌، به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى داهات، به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئاماده‌ن نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا بكه‌ن.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نوتى عێراق، چاوى به‌ دیدیه‌ كاسیمیرۆ، سه‌رۆكى كۆمپانیاى روسنه‌فتى روسى كه‌وتوه‌ و راگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌رگایان واڵایه‌ بۆ كۆمپانیا نه‌وتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ راكێشانى بۆرى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت و دامه‌زراندنى پاڵاوگه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى كه‌رتى نه‌وت.

 رۆژى دووشه‌ى (26ى شوبات) رابردوو  حكومه‌تى هه‌رێم  پێشنیارى بۆ به‌غدا كرد نەوتى كه‌ركوك لەرێگه‌ی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوەی بکرێت و کۆمپانیایی سۆمۆ مامەڵەی پێوە بکات و سەرپەرشتی بکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure