بانكى رافیده‌ین قه‌رزى 5 ملیۆن دیناریی دەداتە مووچەخۆرانی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌

هەواڵ / ئابوری :: 28/02/2018‌ :: 4089‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین ئاشكراى كرد، ده‌ستیانكردوه‌ به‌ پێدانى قه‌زرى پێنج ملیۆن دیناریى به‌ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، به‌شێوه‌ ئه‌لەكترۆنى.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ى شوبات بڵاویكردووەته‌وه‌، بانكى رافیده‌ین رایگه‌یاندووه‌ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ پێدانى پێشینه‌ى (قه‌رزى) پێنج ملیۆن دیناریى بۆ ماوەی سێ ساڵ به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌.

رونیشكردووەته‌وه‌، ئەو کەسەی قه‌رزه‌کە وەردەگرێت دەبێت فه‌رمانبه‌رى ده‌وڵه‌ت بێت و كه‌فیلێكى پێویسته‌، فه‌رمانبه‌رانى ژووره‌ بازرگانییه‌كانیش به‌ پشگیریی یه‌كێتى ژوورى بازرگانییه‌كان بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ 10 ملیۆن دیناریان وه‌ك قه‌رز پێده‌درێت.

بانكى رافیده‌ین بانكێكى حكومی عێراقییە و له‌ ساڵى 2016ه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ پێدانى قه‌رز به‌ فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت، پێشتریش ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رلەمانى عێراق به‌دوارۆژى راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند رێكبكه‌ون، بانكى رافیده‌ین ئاماده‌یه‌ لق له‌ هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌ و قه‌رز به‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure