لەکەرکوک رفێندراوێک رزگار کرا

هەواڵ / کوردستان :: 28/02/2018‌ :: 232‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پۆلیسی کەرکوک رفێندراوێک رزگار دەکات و دەستگیرکردنی باندێکی رفاندنیش رادەگەیەنێت. 


ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بەدواڕۆژی وت "لەلایەن هێزێکی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانەوە هاوڵاتییەک بەناوی (ئایدن عیزەدین) رزگارکرا".

وتیشی "ئەو هاوڵاتییە پێشتر لەناو بازاڕی قۆرییە رفێندراوەو ئاشکرابوونی شوێنەکەشی لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە بووە".

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ناوبراو لەگەڕەکی خەزرا رزگار کراوەو باندەکەیش دەستگیرکراون کە ئالودەی مادە هۆشبەرەکانن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure