"وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی عیراق ناداتەوە بۆ دروستکردنی ژورێكی ئه‌منیی لەکەرکوک"

هەواڵ / کوردستان :: 28/02/2018‌ :: 904‌ جار بینراوە

دوارۆژ، عیماد جەباری
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بەدامەزراندنی ژوری هەماهەنگی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرکوک، بەڵام ماوەی 15 رۆژە کەریم سنجاری وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت ناوی نوێنەری وەزارەتەکەی بۆ ئەو ژوورە دەستنیشاننەکردوەو وەڵامی بەغدای نەداوەتەوە.


رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆرمانداوە بۆ دروستکردنی ئەو ژورە هاوبەشە بەمەبەستی بەشداریکردنی پێشمەرگە لەپاراستنی کەرکوک، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەنەبووە نوێنەری خۆی بۆ ژورەکە دیاریبکات".

وتیشی "لەرۆژانی داهاتوودا هەمەهەنگی زیاتر دەکرێت لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیسی ئیتیحادی لەسنورەکانی شوان".

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی داوایکرد لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بکەن سەبارەت بەپرسی کەمتەرخەمی وەزارەتی پیشمەرگە لەئاستی دامەزراندنی ژوورە ئەمنییە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت "بوونی پیشمەرگە لەکەرکوک زامنی مانەوەی هاووڵاتیان و سەقامگیری ئاسایشی شارەکەیە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure