رێکخراوێکی ئەمریکی فەرمانگە حکومییەکانی هەڵەبجە دەخاتەژێر چاودێرییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 28/02/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی لە فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، رێکخراوێکی ئەمریکی بۆ ماوەی ساڵێک بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکە دەخاتەژێر چاودێرییەوە.


جه‌وهه‌ر عه‌زیز، ڕێكخه‌ری پڕۆگرامی پته‌وكردنی دیموكراسی له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكورتی نێو فه‌رمانگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ پێوستمانزانى به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى (NED)ى ئه‌مریكى بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ چاودێرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بکەین".

وتیشی "ڕۆژانه‌ دوو چاودێر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن و دواتر كۆمه‌ڵێك زانیاری و داتا كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یكه‌نه‌ ڕاپۆرتی ساڵانە و ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌ باشتر به‌ڕێكردنى كاروبارى هاووڵاتیان و هاوكات ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكورتییه‌كانى ناو فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان".

جەوهەر ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژه‌كه‌یان بۆ چاودێریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یە و لە 27ی شوباتەوە پرۆژه‌كه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وە خستووتە بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure