پنتاگۆن: كاتى چاره‌سه‌ركردنى دۆخى عه‌فرین هاتووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 26/02/2018‌ :: 376‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوبات رایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی عەفرین لەگەڵ تورکیادا بەردەوامن و لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە.

ئه‌دریان رانكین گاڵۆوه‌ى وته‌بێژى پنتاگۆن له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا و توركیا به‌دواى ڕێگه‌چاره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كانى عه‌فرین و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك.

رانكین ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، لێكۆڵینه‌وه‌ى دیپلۆماسى بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه‌ و چاره‌سه‌رى دۆخى عه‌فرین ده‌كرێت.

 

له‌ ڕۆژى 20ى كانوونى دووه‌مى 2018وه‌ سوپاى توركیا ده‌ستى به‌ هێرش كردووه‌ بۆسه‌ر عه‌فرین و چه‌كداره‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ شارى عه‌فرین له‌ سوریا و له‌وكاته‌وه‌ شه‌ڕ نه‌وه‌ستاوه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە