لیژنەکەی بەغدا بۆ وردبینی لە مووچە گەیشتە سلێمانی

هەواڵ / کوردستانی :: 26/02/2018‌ :: 396‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی شوباتی 2018، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەکی وردبینی لە مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی لە بەغداوە گەیشتووەتە سلێمانی.

 

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی "ئەم لیژنەیە هاتوون بۆ وردبینی کردن لە لیستی مووچە لەڕووی تەکنیکییەوە و هەرچی پێویست بێت بەشێوەیەکی یاسای و شەفافانە دەیخەینەڕوو".

 

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو لیژنەیەی هاتووە بۆ سلێمانی دەسەڵاتی بڕیاریدانیان نییە و تەنیا وردبینی کاری تەکنیکی دەکەن لە لیستی مووچەدا و دواتر وەکو راپۆرتێک پێشکەش سەرووی خۆیانی دەکەن و ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت بڕیاری لەبارەوە بدات.

لەبارە وەستانی پرۆسەی خوێندنیش لە سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند "لە سلێمانی پرۆسەی خوێندن ناوەستێت، ئەوەی کە هەیە پەیوەستە بە هەرێمەوەو ئەو کێشانەی کە هەیە تەنیا حکومەتی بەغدا لێی بەرپرسیار نییەو حکومەتی هەرێمیش لێیان بەرپرسیارە، چارەسەرەکەشی تەنیا لەبەغدا نییە، لە هەولێریشە، دەبێت حکومەتی هەرێمیش وەڵامی بۆ داواکانی مامۆستایان هەبێت کە دابینکردنی مووچەکانیانە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure