عێراق داهاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى رابردوو ئاشكراده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 26/02/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق  ئاشكراى کرد، مانگى رابردوو زیاتر له‌ 108 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كردوه‌ و داهاته‌كه‌شى زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بووه‌.


به‌پێى راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وت، كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى شوبات بڵاویكرۆدته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، مانگى كانونى دووه‌مى رابردوو، بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو 108 ملیۆن و 19 هه‌زار و 68 به‌رمیل بووه‌، داهاته‌كه‌شى 6 ملیار و 772 ملیۆن و 229 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رونیكردۆته‌وه‌، ئامارى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌، نه‌وتى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوكى تێدا تۆمارنه‌كردووه‌، به‌تێكڕاییش به‌رمیلیك نه‌وت به‌ 62 دۆلار و 596 سه‌نت فرۆشراوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و نه‌وته‌ى هه‌نارده‌كراوه‌، له‌لایه‌ن 31 كۆمپانیاى جیهانى جۆراوجۆره‌وه‌، له‌به‌نده‌ره‌كانى به‌سره‌ و خورعه‌میه‌، بۆ بازاڕه‌كانى نه‌وتى جیهان باركراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure