عه‌فرین.. شارێك به‌ هه‌لهه‌له‌ پێشوازى له‌ فڕۆكه‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 26/02/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى شوباتى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا و رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ:

- قوباد تاڵه‌بانى: ئازادیى بۆ ساڵح موسلیم
- لیژنه‌یه‌كى وردبینى عێراق ده‌گاته‌ سلێمانى
- تائێستا بڕه‌ پاره‌كه‌ى ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌
- سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى جینۆساید له‌ زانكۆى چه‌رموو ده‌كرێته‌وه‌
- عه‌فرین، شارێك به‌ هه‌لهه‌له‌ پێشوازى له‌ فڕۆكه‌ ده‌كات
- وه‌فدێكى ژنان له‌ رۆژئاواى كوردستانن و سه‌ردانى عه‌فرین ده‌كه‌ن
- رێكه‌وتن كراوه‌، هێزه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى سوریا ده‌چنه‌ عه‌فرین

خه‌بات:
- له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا یه‌كێك له‌ سه‌رۆك كۆماره‌كانى وڵاته‌ گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا دێته‌ هه‌رێمى كوردستان
- دۆخى ئه‌منیى كه‌ركوك تێكچووه‌ و نزیكه‌ى 60 هاووڵاتیى سڤیلیش كوژراون
  * زیاتر له‌ 50 گرووپ و هێزى جیاجیا له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك هه‌ن
- سه‌رۆكى حكومه‌تى ئیسپانیا: كورد له‌ ئه‌وروپادا دۆستى زیاتر بووه‌
- كه‌ركوك.. خۆكوژێك له‌ باره‌گایه‌كى عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه‌
- رێوڕه‌سمى یه‌كه‌م ساڵیادى شه‌هیدبوونى شیفا گه‌ردى به‌ڕێوه‌چوو
- عێراق چه‌كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى وه‌رده‌گرێته‌وه‌
- نزیكه‌ى نیوه‌ى هاووڵاتییان كه‌ تۆمارى بایۆمه‌ترییان كردبوو كارتى ده‌نگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌
- پڕۆژه‌یه‌كى 250 ملیۆن دۆلارى له‌ هه‌ولێر ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردن

رووداو:
- هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایه‌نه‌ رێگاى كه‌ركوك و مه‌خموور ده‌كاته‌وه‌
- نرخى تابلۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ى گه‌رمیان گه‌یشته‌ 3600 دۆلار
- یه‌كێتى له‌جیاتى كۆنگره‌ ره‌نگه‌ پلینیۆم ببه‌ستێ
- بودجه‌ى عێراق تاوه‌كو دواى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندناكرێت
- مسته‌فا هیجرى هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌
- رۆژئاواى كوردستان ده‌ست به‌ پڕۆژه‌ى (رۆژاڤاى سه‌وز) ده‌كات
- كلیلى ژیانه‌وه‌ى شنگال له‌ده‌ست پارتیدایه‌
- ساڵانه‌ 500 هه‌زار موه‌لیده‌ ده‌هێنرێنه‌ كوردستان
- گۆڕانى كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كشتوكاڵى كوردستان ده‌كات

چاودێر:
- عه‌بادى: پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراقدا زیادناكه‌ین
  * ئه‌م هه‌فته‌یه‌ په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌ى بودجه‌ ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌
- بۆنى گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌كى ترى نێوده‌وڵه‌تى دێت.. له‌ پراگ هه‌وڵى تیرۆركردن و رفاندنى ساڵح موسلیم ده‌درێت
- واشنتۆن ده‌یه‌وێت بنكه‌ى ئه‌نچه‌رلیك بگوازێته‌وه‌ كوردستان
  * توێژه‌رێكى ئیسرائیلى: ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكا زه‌مینه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌ڕه‌خسێنێت

هه‌ولێر:
- چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌مزووانه‌ پرۆسه‌ى خوێندن له‌ سلێمانى ده‌ستپێبكاته‌وه‌
- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران: وه‌كو كورد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆمان رژدین و ده‌نگ به‌ بودجه‌ ناده‌ین
- دامه‌زراندنى زانكۆ و په‌یمانگه‌ى تایبه‌ت له‌ هه‌رێمى كوردستان تا ساڵى 2020 راگیرا
- جگه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك له‌ پارێزگاكانى ترى كوردستان رێژه‌ى باران بارین ئه‌مساڵ زیاتر بووه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure