لەسبەینێوە هەر ماڵێک لەم پارێزگایە بەرمیلێك نەوتی بێبەرامبەر وەردەگرێت

هەواڵ / ئابوری :: 25/02/2018‌ :: 14357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەنێت "سبەی دووشەممە 26ی شوباتی 2018 دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەرمیلێك نەوتی بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەدا".

 
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لەلایەن ژووری هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەڵەبجەوە ئاگادار كراینەوە كە سبەی دووشەممە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بڕی بەرمیلێك نەوت بەسەر دانیشتوانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا و سەرەتاش لە ناحیەی سیروانەوە دەستپێدەكات".
 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نەوتەی سبەی دابەشدەكرێت، لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقەوە دابینكراوە و بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت، ئەوەش وەك هاوكاریكردنی ئەو ناوچانەی كە لە بومەلەرزەكەی ساڵی ڕابردوودا زیانیان بەركەوتبوو.
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی وت "تائێستا لەلایەن حكومەتەوە قەرەبووی هیچ هاووڵاتییەك نەكراوەتەوە كە بەهۆی بومەلەرزەكەی ساڵی رابردووەوە زیانیان بەركەوتبوو، بۆیە دابەشكردنی ئەم نەوتەش دەچێتە چوارچێوی هاوكاریكردنی خەڵكی سنورەكە نەك قەرەبوكردنەوەیان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure