ئاسیاسێڵ 10 محه‌ویله‌ى كاره‌با بۆ نۆ گه‌ڕه‌كى سلێمانى دابین ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 25/02/2018‌ :: 3242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى شوبات كۆمپانیاى ئاسیاسێل له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه‌ 10 محه‌ویله‌ى كاره‌باى 400 كه‌ى ڤى بۆ نۆ گه‌ڕه‌كى شارى سلێمانى دابینكردووه‌.


له‌به‌شێكى ترى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ده‌ڵێت"وه‌ك به‌شێك له‌ به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵایه‌تى‌ و خه‌مخۆرى بۆ هاوڵاتیان كۆمپانیاى ئاسیاسێل 10 محه‌ویله‌ى 400 كه‌ى ڤى ئه‌ى پێشكه‌ش به‌ كاره‌باى سلێمانى كردووه‌ بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى مه‌ڵكه‌ندى، سه‌یوان ، مامه‌یاره‌، ئه‌زمڕ، سه‌رچنار، به‌كره‌جۆ، راپه‌ڕین، رزگارى ،كوردسات".

سه‌باره‌ت كڕینی ئه‌و محه‌ویلانه‌ بۆ شاری سلێمانی ئه‌ندازیار سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌دواڕۆژی راگه‌یاند "دابینكردنی ئه‌و ژماره‌ محه‌ویلانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاسیاسێل بۆ ناو شاری سلێمانی جێگه‌ی سوپاس پێزانینه‌، چونكه‌ محه‌ویله‌ى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك سوتابوون، راسته‌وخۆ دانران بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان".

راشيگەیاند "دابینكردنی ئه‌و محه‌ویلانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئاسیاسێله‌وه‌، له‌م بارودۆخه‌دا یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاوڵاتیان و هیواداری كۆمپانیاكانی دیكه‌ش چاو له‌كۆمپانیای ئاسیاسێل بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌مان".

 

به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاره‌باى سلێمانى وتیشى لەدوو مانگی رابڕدوودا نزیکەی 100 محاویلە بەهۆی بارزۆریەوە سووتاون، لەساڵی 2017 شدا بەگشتی 525 محاویلە سووتاون، ئێستاش بەهۆی ئەو کێشانەوە زیاد لە200 محاویلەمان پێویستە تەنها بۆ مانگی شوبات 

 

ده‌قی بڵاوكراوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە