دۆلار زیاتر دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 25/02/2018‌ :: 345‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی شوبات، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 122 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند :"ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەراورد بە دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا".
 
بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و400 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و250 دیناره‌.

دوێنێش نرخی دراوەكان بەمشێوەیە بوون:
100 دۆلار به‌ 122 هه‌زار و650 دیناره‌.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 پاوه‌ند به‌ 170 هه‌زار و 500  دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 26 هه‌زار و 500 دیناره‌.
100 لیره‌ى توركى به‌ 32 هه‌زار و250 دیناره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure