شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 25/02/2018‌ :: 1487‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی دەکرێت لە سبەی دووشه‌ممه‌وه‌ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوبات بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگه‌یاند، سبەى نزمە پاڵەپەستۆى تورکیا و دەریاى سوور و دەریاى سپى ناوەڕاست کاردەکاتە سەر ناوچەکەمان بەوهۆیەوە باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت.

باسى له‌وه‌شكرد، سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە و سلێمانى بە پلەیەک زۆرترین رێژەى بارانى دەبێت کە لە هەندێ کات دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو جگە لە سەنتەرى شارەکانى ئەم دوو پارێزگایە ناوچە شاخاویەکانیشیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە.

ده‌شڵێت، له‌ سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى هەیە بەهۆى باران بارینەوە، لەگەڵ باران بارین هەندێ کات هەورە تریشقەش دروستدەبێت و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک.

به‌پێى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى لە پارێزگاى که‌رکووک و سلێمانیش خێراى با زیاددەکات لە هەندێ کات بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا لە کاتى باران بارینه‌كه‌دا.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure