ئێران : به‌منزیكانه‌ گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 24/02/2018‌ :: 930‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستاندنه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌نگاوى باشى بڕیوه‌، به‌تایبه‌تى كاروباره‌ ته‌كنیكیه‌كان و به‌منزیكانه‌ش گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


سه‌عدوڵا مه‌سعودیان، كونسوڵى كۆمارى ئسلامى ئێران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى "ئێرنا" ئێرانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى  شوبات، رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ره‌وباشبوون ده‌چێت و خوازیاریشین په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی ببێته‌وه‌".

جه‌ختیشكردۆته‌وه‌، كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چه‌سپاندنى ئارامى و سه‌قامگیرىى ناوچه‌كه‌.

مه‌سعودیان راشیگه‌یاند "دیدارى نێچره‌ڤان بارزانى و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ كۆنفرانسى ئاسایش له‌ میونیخ، گرنگ و پۆزه‌تیڤ بوو".

كونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدراڵى لاده‌چێت و گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure