ته‌رمى هاوڵاتییه‌ك له‌سلێمانی دۆزرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌مڕ شه‌ممه‌ ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك له‌چه‌مى تانجه‌رۆ له‌شارى سلێمانى دۆزرایه‌وه‌.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  24ی شوباتی 2018، هێزه‌كانیان ته‌رمێكیان له‌چه‌می تانجه‌ڕۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى سلێمانیان كردووه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى ته‌مه‌نى ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌ نێوان 50-55 ساڵ ده‌بێت و به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ناسنامه‌یه‌كى پێ نه‌بووه‌ تائێستا ناو و شوێنى نیشته‌جێبوونى نازانرێت و هیچ ئاسه‌وارێكى كوشتنیش به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار نییه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure