لەهەڵەبجە خۆپیشاندانی بۆ پشتیوانی عەفرین ئەنجامدرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2018‌ :: 264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری نوێنەری لایەنە سیاسییەكان و كەسوكاری شەهیدان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لەناوبازاڕی هەڵەبجە خۆپیشاندانێكی جەماوەی بۆ پیشتیوانی لە كوردانی عەفرین بەڕێوەچوو.


لە خۆپیشاندانەكەی هەڵەبجەدا، حیكمەت فایەق، بەناوی لایەنە سیاسییەكان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە كە تیایدا ئەوەی خستەڕوو، وەك دانیشتوانی هەڵەبجە كە ئەزمونێكی تاڵمان لەگەڵ داگیركاری و كوشتن و كیمیابارانكردن هەیە، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە داگیركارییانە دەكەین كە توركیا بۆ سەرگەلی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و شاری عەفرین دەستیپێكردووە، بۆیە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین چیتر لەوە زیاتر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی ڕونیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی كورد هیچ كاتێك داگیركەر نەبووە و هێرشی نەكردوەتە سەر هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر، بۆیە دەبێت وڵاتانی دراوسێش بە هەمان چاو سەیری گەلی كورد بكەن و دەست هەڵبگرن لەو هێرشانەی كە دەكرێنەسەر گەلەكەمان لە ڕۆژ ئاوای كوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure