كه‌شناسى بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵى به‌ به‌راورد به‌ پارساڵ ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 24/02/2018‌ :: 20491‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رێژەی باران بارینی ئەمساڵی ئاشکراکرد، به‌ پێى ئامارەکان رێژەکەی لە ساڵی رابردوو زیاترە.

به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوبەرایەتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڕى باران بارینى پارساڵى به‌ به‌راورد به‌ ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووە "پار تا ئەم کاتانە لە هەولێر 200.7 ملم، سلێمانی 359.8 ملم، دهۆک 205 ملم، کەرکوک 149.9 ملم و لە هەڵەبجەش 279 ملم باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا لە هەولێر 255.2 ملم، سلێمانی 540 ملم، دهۆک 177 ملم، کەرکوک 167.9 ملم و لە هەڵەبجەش 333 ملم باریوە.

به‌ پێى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى كه‌شناسى بڕى باران بارین له‌ چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان (هه‌ولێرو سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌ركوك) له‌ ئه‌مساڵدا زیاتره‌ له‌ پارساڵ، پارێزگاى سلێمانیش زیاتر له‌ 180 ملم زیاتر له‌ پارساڵ باران باریوه‌، به‌ڵام له‌ پارێزگاى دهۆك بڕى 8 ملم باران له‌ پارساڵ كه‌متر باریوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە