وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/02/2018‌ :: 5353‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
دواى ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له‌ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى، وته‌بێژى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌، ده‌شڵێت "هیچ هۆكارێكى تایبه‌تى نیه‌".


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئه‌فسه‌رى بنكه‌ى پۆلیسى سه‌را له‌ سلێمانى، به‌ دواڕۆژى وت "ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش ساڵه‌ وه‌ك وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستبه‌كار بووم، بێگومان له‌و ماوه‌یه‌دا توانیومه‌ به‌بێ جیاوازی هاوكاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاوڵاتیان بكه‌م".

وتیشى "له‌ رۆژی 22ى شوباتى 2018، ‌‌ له‌پۆسته‌كه‌م به‌خشراوم، له‌مه‌ودوا وه‌كو ئه‌فسه‌ر له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را له‌كاره‌كه‌ی خۆم به‌رده‌وام ده‌بم".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "داوا له‌په‌یامنێران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر زانیاریه‌ك له‌باره‌ی رووداوه‌كانی رۆژه‌وه‌ له‌ مه‌ودوا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌شی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی".

سه‌باره‌ت به‌ ‌هۆكار وازهێنانی له‌پۆسته‌كه‌ی، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتى "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌و پۆسته‌دا كارم كردووه‌، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌فسه‌رم له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را، بۆیه‌ كاركردن له‌هه‌ر دوو بواره‌كه‌دا ئاسان نییه‌ و ده‌مه‌وێت زیاتر گرنگی بده‌م به‌ كاری بنكه‌كه‌،  بێگومان هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكی تایبه‌تییه‌وه‌ نیه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure