ڤیدیۆ: دوو گەنج لە دەڤەری راپەڕین لەناو بەفردا خۆیان دەشۆن

هەواڵ / کوردستان :: 23/02/2018‌ :: 1072‌ جار بینراوە

دواڕۆژ ، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ هەینی 23ی شوبات لە کوێستانێکی سنوری قەڵادزێ لە دەڤەری ڕاپەڕین، 2 گەنج لە کەشێکی ساردی بەفراوی کە پلەکانی گەرما لە ژێر پلەی سفری سەدی بوون بە ئاوێکی بەستو خۆیان شۆری.


 ئاسۆ دارا کە یەکێکە لەو دوو گەنجە و پیشەی مامۆستایە و دانیشتوی قەڵادزێیە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی بەناوی (محەمەد چاوشین) ماوەیەکی زۆرە دەستیان کردووە بە وەرزش کردن لە شاخ و کوێستانەکانی قەڵادزێ و دوای وەرزش کردنیش ڕاستەوخۆ بە ئاوی کانی و بەفراوەکانی ئەو کوێستانانە خۆیان دەشۆن.

 

وتیشی "تا ئێستا لە ڕووی تەندروستیەوە هیچ گرفتێکمان بۆ دروست نەبووە و بەڵکو بوینەتە خاوەن لەشێکی ساغ و تەندروست و بڕیاریشمانداوە لەسەر ئەم کارە بەردەوام بین".

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە