دواڕۆژ، هانا چۆمانی
هه‌رسێ پارێزگارى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك له‌میانى به‌شداریكردنیان له كۆنفڕانسى جێگره‌وه‌ى وزه له وڵاتى به‌لجیكا واژویانكرد له‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ى وڵاتانی یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ مامه‌ڵه‌كردن به جێگره‌وه‌ى وزه.
كۆنفڕانسى جێگره‌وه‌ى وزه كۆنفڕانسێكى ساڵانه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپایه كه به به‌شدارى سه‌دان پارێزگارى شاره‌كان له سه‌رتاسه‌رى جیهانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵ له وڵاتى به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو. مه‌به‌ست له كۆنفڕانسه‌كه تاوتوێكردنى رێگهچارهكانه بۆ دۆزینه‌وه‌ى وزه‌ى جێگره‌وه‌ى سروشتى و پاك بۆ وزه‌كانى نه‌وت و گاز. بۆ ئه‌مساڵیش هه‌ریه‌كه له نه‌وزاد هادى، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، فه‌رهاد ئه‌تروشى، پارێزگارانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك بانگهێشتكران و به‌شداربوون.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به دواڕۆژى راگه‌یاند "كۆنفڕانسه‌كه ساڵانهیە و به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دۆزینه‌وه‌ى جێگره‌وه‌ى وزه‌ى پاك ساڵانه ئه‌نجامده‌درێت، ئێمه‌ش وه‌ك سێ پارێزگاره‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژووى رێككه‌وتننامه‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپامان كرد به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى پاك".
وتیشى "له‌مه‌ودوا كۆمپانیاى تایبه‌ت له‌و بواره‌دا دێنه هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى كاركردن له بوارى وزه‌ى جێگره‌وه و مامه‌ڵه‌كردن به وه‌زه‌ى جێگره‌وه‌وه، به‌تایبه‌تیش كاره‌بان كه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌رێمى كوردستانه".
پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆگرامى تایبه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستان هاوڵاتیان وشیاربكاتهوه به چۆنیه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى وزه‌ى كاره‌با.