رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 22/02/2018‌ :: 1497‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر به‌ پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رازیبوون به‌كردنه‌وه‌ى رێگاى هه‌ولێر- كه‌ركوك و هه‌ولێر - مه‌خموور، ده‌ڵێت "هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوو رێگه‌كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌".


ئازاد كوره‌چى، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى وت "رۆژى سێشه‌ممه‌ 2ى شوباتى 2018، له‌سه‌ر داواكارى زۆرى هاووڵاتیان بۆ كردنه‌وه‌ى رێگاى كه‌ركوك - مه‌خموور، دانیشتنێكى تایبه‌تمان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى رێگاكان ئه‌نجامدا و پێشنیارمانكرد به‌ كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو رێگاكه‌".

وتیشى "له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌، به‌رپرسانى ئه‌منى هه‌ولێر بڕیاریاندا به‌ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو رێگاى هه‌ولێر - كه‌ركوك و هه‌ولێر - مه‌خمور له‌هه‌فته‌ى داهاتوو".

دواى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك له‌لایه‌ن سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عیى له‌ 16ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017، هه‌ردوو رێگاى هه‌ولێرو كه‌ركوك و هه‌ولێر مه‌خمور داخران.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure