نرخى دۆلار به‌كاتى داخستنى بازاڕ دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 22/02/2018‌ :: 325‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 22ى شوبات، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار  و 650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و650 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 122 هەزار دینار و 900 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 122.900 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 122.650 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure