حكومه‌تى هه‌رێم و ئێران رێككه‌وتنێكى كلتوریى واژۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / که‌لتور :: 23/02/2018‌ :: 121‌ جار بینراوە

تاگ :: رۆشنبیرى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى هه‌رێمى كوردستان، بانگهێشتى بۆنه‌یه‌كى كلتووریى كراوه‌ و بێجگه‌ له‌ به‌شداریكردن له‌ پێشانگه‌ى كتێب له‌ شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى فه‌رهه‌نگى ئێرانیش رێككه‌وتنێك له‌ بوارى ئاڵوگۆڕى فه‌رهه‌نگى-دا واژۆ ده‌كه‌ن.


سالار عوسمان، بریكارى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه‌ بانگهێشتكراوه‌ بۆ به‌شداریكردنى له‌ پێشانگه‌ى كتێب له‌ شارى سنه‌، كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به ‌چه‌ندین كتێبى جۆراوجۆر به‌شداریى پێشانگاكه‌ ده‌كه‌ین".

وتیشى "دواى پێشانگاكه‌، رێككه‌وتنێكى كلتوریى واژۆ ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى كلتورى زیاترى كلتوریى هه‌بێت".

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ "له‌و رێككه‌وتنه‌دا‌ ره‌زامه‌ندیى ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چالاكیى كلتورى و چاپكردنى كتێب و چه‌ند كارێكى ترى رۆشنبیرى".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure