كه‌شناسى بڕى بارانبارین له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 22/02/2018‌ :: 1588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین ڕێژەى بارانبارین له‌هه‌رێمى كوردستان  له‌  سه‌نته‌رى شارى هه‌ولێر،  هه‌ڵه‌بجه‌، ناحیه‌ى قه‌ڵادزه‌، چوارقورنه‌،  هیران و هه‌ڵشۆ تۆماركراوه‌.


به‌شى پێشبینییه‌كان له‌بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ راگه‌یەنراوێكدا، بڕى بارانبارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌، لەشارى هەولێر  11.4 ملم باران باریوە لە سلێمانى 7.2 ملم، لە دهۆک 5.1 ملم، له‌ کەرکوکیش 4 ملم و پارێزگاى هەڵەبجەش 10.2 ملم باران باریوە.

بڕى بارانبارین له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێم بەمشێوەیەیە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure