وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبەرژەوەندی مووچەخۆران دەردەکات

هەواڵ / کوردستان :: 22/02/2018‌ :: 23500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم گەڕانەوەی گشت پێشینەكانی سەرجەم مووچەخۆران بە هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆوە راگرت.

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 5 كە لە 2018/2/20 بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌رچووه‌ بڕیاردراوە لەسەر دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینە و قەرزە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لای مووچەخۆران.

لە رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هەموو پێشینەكانی خانووبەرە، هاوسەرگیری و سندوقی  نیشتەجێبوون باسكراون كە گەڕانەوەیان رابگیرێت لەسەرجەم مووچەخۆران.

دەقی رێنماییەكە:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure