گۆڕان داوای جێبه‌جێكردنى یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 22/02/2018‌ :: 565‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی 
فراكسیۆنی گۆڕان داوادەکات یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ئەوەی دادپەروەری لە مووچە و خانەنشینی دروست بێت و، كەمترین مووچەی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان لە چوار سەد ھەزار دینار كەمتر نەبێت.


فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە كۆبونەوەی دوێنێى پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای مووچەو خانەنشینی كرا و ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان داوامانكرد یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق جێبەجێبكرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌وه‌ش بۆ ئەوەی دادپەروەری لە مووچەو خانەشینی دروستبێت و، كەمترین مووچەی خانەنشینی لە ھەرێمی كوردستان لە ٤٠٠٠٠٠ چوار سەد ھەزار دینار كەمتر نەبێت و، خانەنشینی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە، یاخود بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق خانەنشین بكرێن، چونكە دادپەروەری تێدایە".

ئاماژه‌شیداوه‌، بەڵام بەداخەوە داواكاری و پێشنیارەكانی ئێمە دەنگ و پشتیوانی پێویستی نەھێنا.

له‌ كۆتاییشدا ده‌لێت "ئێمە وەكو فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەردەوام دەبین لە ھەوڵەكانمان بۆ دژایەتی گەندەڵی و، بەدیھێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی" .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە