حكومه‌تى هه‌رێم 7 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى

هەواڵ / ئابوری :: 21/02/2018‌ :: 484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى نه‌وتى بریتانى، كه‌ له‌  كوردستان كارده‌كات ئاشكراىكرد، بڕى 7.05 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت.


له‌ به‌یاننامه‌كدا، كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵاویكردۆته‌وه‌،
كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى رایگه‌یاندوه‌، به‌ پێى رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕى 7.05 ملیۆن دۆلارى له‌ هه‌رێم وه‌رگرت، كه‌ بریتیه‌ له‌ 4.5% نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2017 .

رونیشكردۆته‌وه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى وه‌ریگرتوه‌، له‌گه‌ڵ شایسته‌ى دارایی مانگانه‌ى نه‌وتى به‌رهه‌مهاتووى كێڵگه‌ى ته‌قته‌ق، بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى 2017  گه‌یشتۆته‌ 26.81 ملیۆن دۆلار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure