توركیا ژماره‌ى ئه‌ندامانى میت له‌ بادینان زیادده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 21/02/2018‌ :: 197‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- دیدارى هه‌ردوو سه‌رۆك كۆمارى عێراق و لوبنان
- UN: گرنگیى به‌ پرسى كه‌ركوك ده‌ده‌ین
- توركیا بووه‌ته‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ بۆ دراوسێكانى
- عه‌فرین نیشتمانى به‌رخۆدان

خه‌بات:
- فۆكس نیوز پلانێكى نوێى ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنى عێراق و سووریا ئاشكراده‌كات
- دۆرى گۆلد: نه‌ته‌نیاهو پێیباشه‌ كورد ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى خۆى هه‌بێت
- كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى بوارى وزه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان
- په‌رله‌مانتارێكى سوننه‌ى عه‌ره‌ب: عه‌بادى ئه‌و به‌ڵێنه‌شى جێبه‌جێ نه‌كرد كه‌ به‌ ئێمه‌ى دابوو
- ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر داواى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كانى هه‌ولێر-كه‌ركوك-مه‌خموور ده‌كات
- عێراق 36 تانكى جۆرى (تى 90)ى رووسى وه‌رگرت
- زمانى دایك و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى
- توركیا: هاتنى سوپاى سووریا هه‌ڵكردنى گڵۆپى سه‌وزه‌ بۆ دابه‌شبوونى
- هۆكاره‌كانى دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق چین؟
  * ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق پێویستى به‌ سه‌دان ملیار دۆلاره‌
- هه‌ولێر.. به‌ درێژایى یازده‌ كیلۆمه‌تر به‌شى دووه‌مى رێگاى 120 مه‌ترى كرایه‌وه‌
- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ رێگاى نێوان دهۆك - موسڵ به‌ڕووى بازرگاناندا بكرێته‌وه‌
- له‌ چه‌ند شوێنێك خانووه‌ زێده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن
- له‌ سێ مانگدا چاكسازى ئاو له‌ شاره‌دێكانى گه‌رمیان و خانه‌قین و 29 گوند ئه‌نجامدراوه‌
- به‌خێوكردنى باڵنده‌ له‌نێو گله‌یى ژنان و خولیاى پیاواندا
- له‌ پرۆژه‌ى رێگاى هه‌ولێر - حاجى ئۆمه‌ران 11 تونێل دروستده‌كرێ
- قه‌یران بازاڕى سه‌روپێى سست نه‌كردووه‌

ئاژانس:
- هاوسه‌رۆكى كانتۆنى عه‌فرین: به‌ رژێمى سوریامان وت سنوورى وڵاته‌كه‌تان بپارێزن
- توركیا ژماره‌ى ئه‌ندامانى میت له‌ بادینان زیادده‌كات
- خانه‌نشینیى ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانى تایبه‌ت كراون
- چاودێرى دارایى به‌غدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داهات و دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵیى هه‌رێم ده‌كات
- له‌ هه‌ولێر و دهۆك رێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى موسڵ ده‌كرێت
- گومان له‌ كارتى ده‌نگدان ده‌كرێت 
  * 45%ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم بایۆمه‌تریى ده‌نگدانیان نه‌كردووه‌
- بڕوانامه‌ شه‌ڕى خسته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ .. دكتۆره‌كان له‌م خوله‌دا له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ئاماده‌یى كه‌مترن
- ئه‌مریكا پلانێك بۆ هاوكاریكردنى رۆژئاواى كوردستان داده‌نێت .. پڕۆژه‌یه‌كى ده‌ خاڵیى ئاماده‌ كردووه‌
- 11 پڕۆژه‌ و زیاتر له‌ 30 كۆبوونه‌وه‌ حزبه‌كانى دیموكراتى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ به‌ یه‌ك .. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ناوى حزبه‌كه‌یان رێك نه‌كه‌وتوون
- چوار گوێدرێژ ته‌وێڵه‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ .. گرێبه‌ستى فه‌رمییان هه‌یه‌
- ده‌رمانى خراپ ده‌به‌خشرێته‌وه‌.. ته‌نیا له‌ هه‌ولێر 21 كۆگا داخراون
- بازاڕى یارییه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌ هه‌رێم گه‌رمه‌
- به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیاى توندڕه‌وى
- شه‌ش هه‌زار كۆمپانیاى بندیوار له‌ هه‌رێم هه‌ن
- كوردستان پڕبووه‌ له‌ میوه‌ى بیانى .. كه‌میى میوه‌ى خۆماڵى بۆ سیاسه‌تى پێشترى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

هه‌ولێر:
- ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌سه‌ر گرێبه‌ستى نه‌وت دژى به‌غدا سكاڵاى تۆماركرد
- كێشه‌ى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش، چاره‌كرا
- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.. خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى ده‌كرێت
- پڕۆژه‌ چاكسازییه‌ 35 خاڵییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ قۆناغى باشى بڕیوه‌
- كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ژماره‌ى لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كانى راگه‌یاند
- رێككه‌وتنى یه‌په‌گه‌ و سووریا، توركیاى هه‌راسانكردوه‌.. ترسیان هه‌یه‌ ئاسمانى عه‌فرین به‌ڕووى فڕۆكه‌كانى توركیا دابخرێت
- كۆنفرانسى دڵدار (شاعیرى ره‌سه‌نایه‌تیى زمان و شیعر و هزرى نه‌ته‌وه‌یى) له‌ زانكۆى كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو
- له‌ (10) ساڵه‌ى كۆچى دوایى شاژنى شانۆى كوردى، دایه‌ گه‌لاوێژدا

وشه‌:
- برێت مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ ئیسلامییه‌كان نه‌بێت
  * هێزه‌ ئیسلامییه‌كان نیگه‌رانن و داواى روونكردنه‌وه‌یان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌
- له‌ كۆنگره‌ى كوێت ئێران ته‌نانه‌ت قه‌رزیشى به‌ عێراق نه‌دا
- كونسوڵى گشتیى كۆریاى باشوور له‌ هه‌ولێر: داهاتووى كوردستان رووناك و گه‌شه‌
- به‌ناوى ڤیزه‌وه‌ نووسینگه‌ى قۆڵبڕین له‌ شاره‌كانى كوردستان كراونه‌ته‌وه‌
- وه‌زیرى به‌رگریى عه‌فرین: خه‌ڵكى عه‌فرین بڕیاریان داوه‌ بمرن له‌ برسا و رانه‌كه‌ن
- هێشتا یه‌كڕیزیى حزبه‌كانى كوردستان بوونى نییه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كار ده‌كه‌ن
- ئاسایشى كوردستان بێ ته‌كنه‌لۆجیاى پێشكه‌وتوو ده‌سته‌به‌ركراوه‌
- له‌ خواردنگه‌كان بڕى قازانج پێنج هێنده‌ى خه‌رجییه‌ .. له‌ كوردستان كیلۆیه‌ك مریشك و له‌فه‌یه‌كى مریشك هه‌مان نرخن
- كوردستان به‌ تووتن هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.. كوردستان خاوه‌نى باشترین تووتنى دنیایه‌ و به‌ چاندنى زیاتر له‌ 360 ملیار دینار وه‌چنگ ده‌خات
- ئه‌مساڵ هه‌ولێر بێ پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كتێب ده‌بێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە