ئاسایش رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 21/02/2018‌ :: 2010‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى ئاسایشى شاره‌كه‌ ده‌ڵێت، به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ند گولـله‌ هاوه‌نێكى كۆنه‌وه‌ بووه‌.


پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2018 ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سلێمانى بیسترا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ ده‌ڵێت، پاش ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان چه‌ند گوله‌ هاوه‌نێكى كۆنیان له‌گه‌ڕه‌كى قڕگه‌ى سلێمانى دۆزییه‌وه‌، تیمى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبه‌ نه‌ته‌قیوه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌ڵسان به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیانى بۆ هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست نه‌بێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure