ئێران یه‌په‌گه‌ و سوپاى سوریاى گه‌یانده‌ رێككه‌وتن

هەواڵ / کوردستان :: 20/02/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئەمڕۆ 20ی شوباتی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.


كوردستانى نوێ:
- عه‌بادى: نزیكبووینه‌ته‌وه‌ له‌ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
  * به‌م نزیكانه‌ گه‌شتى نێوده‌وڵه‌تیى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كرێنه‌وه‌
- روسیا: پشتگیریى له‌ مافه‌ یاساییه‌كانى كورد ده‌كه‌ین
- په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ "چاكسازى" ده‌دات
- تیله‌رسۆن ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ رۆژهه‌ڵات
- سه‌رۆك كۆمار: جووتیاران هه‌رچییه‌كیان پێویست بێت بۆیان دابینبكرێت
- به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى دایكه‌وه‌، پێگه‌ى زمانى كوردى به‌ره‌و كوێ؟
- كۆنفرانسى، دڵدارى شاعیرى ره‌سه‌نایه‌تى زمان و شیعر و هزرى نه‌ته‌وه‌یى
- گوندى وازۆڵ.. پاشماوه‌ى شوێنه‌وارى گوندێكى دێرینى له‌خۆگرتووه‌
- هه‌وڵه‌كانى به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى مه‌رزى شۆشمێ به‌رده‌وامه‌.. ته‌نها وه‌ڵامى به‌غدا ماوه‌
- ئه‌وروپا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ توركیا بگرێته‌ خۆى
  * زیاتر له‌ سێ ده‌یه‌یه‌، توركیا هه‌وڵى ئه‌ندامێتى له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات
- به‌بێ كارتى ده‌نگدان كۆبونى خۆراك نادرێته‌وه‌
- ژنانى هه‌رچوار پارچه‌ پشتیوانى بۆ عه‌فرین دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
- ژماره‌ 2ى تابلۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌

خه‌بات:
- لاڤرۆڤ: پشتگیرى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین شه‌ڕى عه‌فرین رابگیرێت
- سیناتۆرێكى ئه‌مریكى: ده‌بێت هاوكاربین له‌ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان
- یه‌په‌گه‌: تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووریا رێك نه‌كه‌وتووین
- كه‌ركوك .. داعش 37 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبیى كوشت
- به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا: كاتى ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا كرده‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین
- هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: شه‌ڕى داعش چه‌ندین ساڵى دیكه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت
- رووسیا هۆشداریى دایه‌ ئه‌مریكا كه‌ "له‌ سووریا یاریى به‌ ئاگر نه‌كات"
- توركیا.. به‌هۆى ره‌خنه‌گرتن له‌ شه‌ڕى عه‌فرین تائێستا 786 كه‌س ده‌ستگیركراون
- ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ خۆڵه‌مێشكردنى پایته‌ختى ئیسرائیل ده‌دات
- ۆڵستریت جۆرناڵ: ئیداره‌ى ترامپ به‌ نهێنى له‌گه‌ڵ ئێران دیالۆگ ده‌كات
- سلێمانى.. وه‌ستانى هاتوچۆى نزیكه‌ى 200 گوند به‌هۆى لافاوه‌وه‌
- گوڵاڵه‌.. ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌زار خێزانى ئاواره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌
- له‌ سنوورى شاره‌دێى ئاوه‌سپى له‌ گه‌رمیان 50 سه‌ر مه‌ڕ به‌هۆى لافاوه‌وه‌ مردار بوونه‌وه‌
- به‌هۆى لافاوه‌وه‌ رێگاى 20 گوندى ناوچه‌ى سورچیان داده‌خرێت
- سلێمانى.. شه‌ش كه‌س به‌ تۆمه‌تى راوكردن ده‌ستگیر كران
- هه‌ولێر .. ئاوى باران ده‌چێته‌ ناو ژماره‌یه‌ك خانووى گه‌ڕه‌كى گڵكه‌ند .. بارانى رۆژانى رابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى هه‌راسانكرد
- سلێمانى.. بوژانه‌وه‌ى كانیاوه‌كان به‌هۆى باران بارینه‌وه‌ ترسى وشكه‌ساڵى و كه‌مئاوى لاى جووتیاران و هاووڵاتییان ره‌واندووه‌ته‌وه‌
- رستن و چنین، به‌شێك له‌ كولتورى زیندووى گه‌لى كورد

ئاوێنه‌:
- ئێران، یه‌په‌گه‌ و سوپاى سوریاى گه‌یانده‌ رێككه‌وتن
- عه‌بدولڕه‌قیب یوسف: سه‌دام سه‌د هێنده‌ى به‌رپرسه‌ دزه‌كانى كورد به‌ته‌نگ پاراستنى شوێنه‌واره‌وه‌ بوو
- په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌ به‌غدا: پێش چاكسازییه‌كانى عه‌بادى هه‌ر په‌رله‌مانتاره‌و 12 ملیۆن دینار موچه‌ و 30 ملیۆنى پاسه‌وانى وه‌رده‌گرت 
- بڕوانامه‌ پێوه‌ر نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سیاسیه‌كى باش بیت
- به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن: تا ئێستا روون نییه‌ كه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌
- زیادبوونى خواست له‌سه‌ر كریدیت كارت، گه‌شه‌ به‌ كه‌رتى بانكى له‌ كوردستان ده‌دات
- وه‌نكۆین و بیتكۆین كارى گرانى مافیا و بازرگانانى بوارى چالاكییه‌ نایاساییه‌كانى ئاسان كردوه‌
- پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ كاره‌ ده‌ست ره‌نگینه‌كانى هه‌ورامان ده‌ڕازێنێته‌وه‌
- ژنان سه‌ریان كردۆته‌ كڕینى (زه‌رد)
- یه‌كه‌م دوكانى ئوتو له‌ سلێمانى له‌ ساڵى 1939 وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن 

هه‌ولێر:
- رۆژنامه‌ى (ئه‌لوه‌ته‌ن): عێراق سیستمى به‌رگریى مووشه‌كى له‌ رووسیا ده‌كڕێت
- بایكۆتكردنى قوتابخانه‌كان زیانى گه‌وره‌ى به‌ ئاستى خوێندن و قوتابیانى سنورى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى گه‌یاندووه‌
- حه‌یده‌ر عه‌بادى: به‌مزووانه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان ده‌كرێنه‌وه‌
- گه‌شتیاره‌ عێراقییه‌كان رۆژانه‌ نزیكه‌ى 100 ملیۆن دینار ده‌هێننه‌ بازاڕه‌كانى كوردستان
- له‌ كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى چه‌ندین چالاكى ناوازه‌ ئه‌نجامدراوه‌
- رۆژنامه‌ى جومهوریه‌ت: ده‌نگه‌كانى ئاكپارتى له‌ باكوور به‌ره‌و توانه‌وه‌ ده‌چێت
- ئه‌شكه‌وتێكى تایبه‌ت له‌ كوردستان دۆزرایه‌وه‌
- فیلمێكى تایبه‌ت به‌ كوردانى ئێزدى له‌ تاران خه‌ڵاتێكى برده‌وه‌

باس:
- پله‌ى سه‌ربازیى نایاسایى له‌ سه‌دان پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
- له‌ چه‌ند شوێنێك خانووه‌ زێده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن
- چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك به‌ پارێزگار و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌درێت
- له‌ كه‌ركوك و خورماتوو .. حه‌شدى شه‌عبى تاوانبارى دژ به‌ كورد كاندید ده‌كات
- عه‌لى ئه‌دیب، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ په‌رله‌مانى عێراق: 
به‌ڵێن بێ دواى ته‌واوبوونى كارى لیژنه‌كانى وردبینى، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت
- ئه‌یسه‌ر جه‌بار، گوته‌بێژى بانكى ناوه‌ندیى عێراق: ئێستا یه‌ده‌گى عێراق 48 ملیار دۆلاره‌ له‌ ساڵى 2014دا 80 ملیار دۆلار بووه‌
- پایته‌خته‌ ئابوورییه‌كه‌ى عێراق وێرانه‌
- به‌هۆى كوژرانى ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركیاوه‌ راى گشتیى توركیا به‌رامبه‌ر به‌ ئۆپه‌راسیۆنى عه‌فرین گۆڕاوه‌
- ئه‌گه‌رى زیندانیكردنى هاوسه‌رۆكه‌ تازه‌كه‌ى هه‌ده‌په‌ له‌ئارادایه‌
- ئایشه‌ شان.. چریكه‌ى زیندووى باكوور
  * دواى 20 ساڵ له‌ كۆچى دوایى، یادێك له‌ "غه‌ریبم دایێ"
- گرووپى میوزیكى كچانى رانیه‌ چاویان له‌ پشتگیرییه‌
- له‌ راپه‌ڕین مزگه‌وتێك ده‌كرێته‌ قوتابخانه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure