عێراق 540 كاڵا و شمه‌ك له‌ گومرگ ده‌به‌خشێت

هەواڵ / ئابوری :: 20/02/2018‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیی ئوردون ئاشكرایده‌كات، عێراق به‌فه‌رمى 540 جۆر كاڵا و شمه‌كى ئوردونى كه‌ هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى عێراق ده‌كرێت له‌ گومرگ به‌خشى. 


یه‌عروب ئه‌لقوزات، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازیى ئوردون ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ى شوبات له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دانوستاندنه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نى عێراق به‌رده‌وامه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ و، بڕیاره‌كه‌ش گرنگى زۆرى ده‌بێت بۆ زیادبوونى هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌كى ئوردون بۆ ناو عێراق.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، رێگه‌دان به‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌ ئوردونیه‌كان بۆ عێراق و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هاتنى بارهه‌ڵگره‌ عێراقییه‌كان بۆ ناو ئوردون چالاكى و جموجوڵى بارزگانى له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر ده‌كات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure