به‌رپرسێكی ئیران نهێنی كوشتنی سه‌دام و هه‌وڵی دروستكردنی ئیپراتۆریه‌تی فارسی ئاشكراده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 20/02/2018‌ :: 641‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ددام حوسه‌ینی له‌سێداره‌دا و ده‌شڵێت "ده‌ستوه‌رده‌ده‌ینه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی دۆستی ئه‌مریكان و سه‌ركرده‌كانیان له‌ ده‌سه‌ڵات لاده‌ده‌ین". 

حه‌سه‌ن ره‌حیمپور ئه‌زغه‌دی،  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری ئێران له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئوفق"ی ئێرانی وتی "ئێران سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێرقی كوشت نه‌ك ئه‌مریكا، چونكه‌ هێزه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی له‌سێداره‌یاندا". 

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كه‌ وتی "ئێمه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ ده‌وڵه‌تانی دۆستی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌ ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌ فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ون و بكه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌وه‌".

وتیشی "له‌ ئێستادا 5 بۆ 6 ده‌وڵه‌ت هه‌ن پاش ده‌رچوونیان له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی واشنتن، كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می رابه‌ری باڵا عه‌لی خامنه‌ییه‌وه‌". 

ئه‌زغه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئێستا كاتی راگه‌یاندنی ئیمپراتۆرییه‌تی فارسییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌"، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رفراوانییه‌ به‌ بیری دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌ت لێكبدرێته‌وه‌ ئه‌وا كێشه‌ له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی نییه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئیمپراتۆریه‌ت دروستبكه‌ین". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure