نرخى دۆلار زياتر دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 19/02/2018‌ :: 1733‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 19ى شوبات، له‌ داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار  و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار، به‌راورد به‌ نرخى كردنه‌وه‌، دابه‌زینى به‌خۆیەوه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 122 هەزار و500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 123 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوە. 

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 123.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 122.500 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure