گه‌ر موچه‌ نه‌نێرێت له‌دادگاى فیدراڵى سكاڵا له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمارده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 19/02/2018‌ :: 946‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى شوباتى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ و میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- لایه‌نه‌ باش و خراپه‌كانى دراوى ئه‌لیكترۆنى و ئاینده‌ى له‌ كوردستاندا
- بڕى بارانى ئه‌مساڵ و پارى ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌
  * ئه‌مڕۆ شه‌پۆله‌كه‌ كۆتایى دێت و هه‌ینى شه‌پۆلێكى تر ده‌ستپێده‌كات
- فڕۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى ئێرانى كه‌وته‌ خواره‌وه‌
- توركیا چه‌كى كیمیاویى له‌ عه‌فرین به‌كارهێناوه‌
- عێراق، كڕینى مووشه‌كى ئێس 400
- گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ ناحیه‌ى گیاره‌ دۆزرایه‌وه‌
- رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا له‌ ئانوساتدایه‌ .. خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ سه‌ره‌تایه‌
- فڕه‌نسا: گورزى سه‌ربازیى له‌ سوریا ده‌وه‌شێنین .. په‌یوه‌ندى به‌ چه‌كى كیمیاییه‌وه‌ هه‌یه‌
- شوێنه‌وارێكى نوێ له‌ عێراق دۆزرایه‌وه‌

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى: كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌رده‌كرێن
- نێچیرڤان بارزانى و زه‌ریف په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌
- ئه‌نجوومه‌نى ته‌ندروستیى عه‌فرین: توركیا له‌ گوندى ئه‌ره‌ندێ چه‌كى كیمیایى به‌كارهێناوه‌
- بۆ رێگه‌گرتن له‌ تێپه‌ڕبوونى په‌نابه‌ران به‌و وڵاته‌دا هه‌نگاریا بارى نائاسایى درێژكرده‌وه‌
- بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى گه‌نمى 2016 ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات
- پۆلیسى هه‌ولێر بازرگانێكى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانى ده‌ستگیركرد
- رێكخراوى giz به‌رده‌وامى به‌ پڕۆژه‌كانى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ ده‌دات
- باران و لافاو پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى زیاتر له‌ هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى سه‌عدییه‌ى دواخست
- شارى سنه‌ په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند عوسمان هه‌ورامى له‌ئامێزگرت

هه‌ولێر:
- شاندێكى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى رووسیا ده‌كرێت
- نیگه‌رانى و شێوه‌ى خراپى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق وایكردبوو به‌خشه‌ره‌كان به‌ترسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستكراوه‌بن
- تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى وه‌رزى دووه‌مى پۆله‌ ناكۆتاییه‌كان و په‌یمانگاكان پێشده‌خرێت
- داعش پیلان بۆ داگیركردنى كه‌ركوك داده‌نێت
- فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان: هه‌وڵده‌ده‌ین بوودجه‌ نه‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌
- 3 نووسه‌رى دیارى توركیا زیندانى هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .. ده‌نگى ناڕه‌زایى به‌رزبووه‌ته‌وه‌
- فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى كه‌وته‌خواره‌وه‌
* ئاژانسى فه‌رمى ئێران: فڕۆكه‌كه‌ 66 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ باشوورى پارێزگاى ئه‌سفه‌هان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌
- سه‌رۆكى ئه‌فریقاى باشوور له‌ژێر فشارى حیزبه‌كه‌یدا ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
- بوكوحه‌رام به‌ ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژیى له‌ نایجیریا 89 كه‌سى كرده‌ قوربانى

چاودێر:
- گه‌ر موچه‌ نه‌نێرێت، له‌ دادگاى فیدراڵى سكاڵا له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمارده‌كرێت
  * قوت و موچه‌ى خه‌ڵك كه‌وتۆته‌ قوڕگى ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه‌
- مه‌لا به‌ختیار، له‌ كۆڕێكى خانه‌قیندا: ئه‌وه‌ى له‌ (16)ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ زه‌برى سوپا و حه‌شدى شه‌عبى سه‌پێنراوه‌، نابێته‌ واقیعێك كه‌ نه‌توانین بیگۆڕین
- 5ى نیسان فێستیڤاڵى گه‌لاوێژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رووداو:
- كه‌نه‌دا ناردنى چه‌كى بۆ پێشمه‌رگه‌ وه‌ستاندووه‌
- كۆمپانیاى زین 40 هه‌زار سیمكارت راده‌گرێت
- له‌ كه‌ركوك كارمه‌ندێكى ئاسایش ده‌كوژرێ
- لیستى حیزبه‌كان له‌ دهۆك پڕه‌ له‌ كوڕه‌ ئاغا و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت
- 47 كوردى ئێزدى خۆیان بۆ په‌رله‌مانى عێراق كاندیدكردووه‌
- له‌ عێراق و كوردستانیش پێشبینى هه‌ڵبژاردنێكى سارد ده‌كرێ .. خه‌ڵك ناچن بۆ بایۆمه‌تریى هه‌ڵبژاردن
- یانێت ئاڵبێردا، كونسوڵى گشتیى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان: به‌نیازین زانكۆیه‌كى بوارى كشتوكاڵ بهێنینه‌ كوردستان
- په‌یوه‌ندى واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ پاش سه‌ردانه‌كه‌ى تیله‌رسن
- عێراق و ئێران رێگه‌ى بۆریى نه‌وتى كه‌ركوك-كرماشان خۆش ده‌كه‌ن
- چین و هه‌رێمى كوردستان.. په‌یوه‌ندییه‌كى روو له‌ هه‌ڵكشان
- سعودیه‌ و رووسیا به‌ره‌و هاوپه‌یمانییه‌كى گه‌وره‌تر له‌ ئۆپێك
- گه‌نجانى كورد له‌ سوێد ده‌بنه‌ ئامانجى گرووپه‌ چه‌ته‌كان
- ئه‌وروپا كۆنه‌ چه‌كدارانى داعشى ناوێته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure