هۆتێلێک لەسلێمانی گڕیگرت

هەواڵ / کوردستان :: 19/02/2018‌ :: 6143‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئەمڕۆ 19ی شوباتی 2018 هۆتێلێک لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی گڕیگرت و چەندین قوربانی لێكەوتەوە.

پەیامنێرمان لەشوێنی ئاگرەکە پێیڕاگەیاندین، هۆتێل (نارا) لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەسلێمانی گڕیگرتوە و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی برینداربوون، تیمەکانی بەرگری شارستانی لەشوێنی رووداوەکەن و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارنییە".

عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی، بە دواڕۆژی راگەیاند، پێنج هاوڵاتی برینداربوون بە سوتان و تەنگەنەفەسی و کارمەندێکی هێزەکانی ناوخۆش برینداربووە.

وتیشی "تیمەکانمان سەرقاڵی دۆزینەوەی هۆکاری راستەقینەی کەوتنەوەی ئاگرەکەن".

ئەوەشی وت "بە وتەی خاوەنی هۆتێلەکە، منداڵێک کە نیشتەجێی هۆتێلەکە بووە لەگەڵ خێزانەکەیدا، بەتانییەکی بەسەر هیتەری کارەبادا داوە و بەوهۆیەوە بەتانییەکە گڕیگرتوە و هۆتێلەکە سووتاوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم هاووڵاتیانی نیشتەجێی هۆتێلەکە رزگارکراون.

هۆتێلەکە جگە لەنهۆمی زەمینی سێ نهۆمە و دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەنزیک بەنزینخانەی بینایی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure